بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کۆمپانیای ڕامهێڵ! ئەم مەرج و ڕێسایانەی خوارەوە ئەو یاسایانە دەخەنە ڕوو کە تایبەتن بە سەدانکردنی کۆمپانیا یان بەکارهێنانی سەکۆی ئێمە بۆ گەڕان و کڕینی ئەلیکترۆنیات، ئیکسسواراتەکانی کۆمپیوتەر، ئامێری یاریکردن و مۆبیلیات. بە چوونە ژوورەوە یان بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پابەندبوون بەم مەرجانە.
١. داواکاری و پارەدان:
- بۆ داواکردن، پێویستە تەمەنت بەلایەنی کەمەوە ١٨ ساڵ بێت و خاوەنی شێوازی پارەدانی دروست بیت.
- ئێمە بژاردەی جۆراوجۆری پارەدانی پارێزراو قبوڵ دەکەین. نرخەکان بە دۆلاری ئەمریکی یان دیناری عێڕاقی دانراون.
- ئێمە مافی هەڵوەشاندنەوە یان دەستکاریکردنی داواکارییەکانمان هەیە لە ئەگەری هەڵەی نرخ، بەردەستنەبوونی کاڵا، یان گومانی ساختەکاری.
٣. گواستنەوە و گەیاندن:
- گەیاندنی خێرا لە سەرتاسەری عێراق پێشکەش دەکەین، بە نزیکی لە ماوەی ٣ ڕۆژی کاردا دەگاتە زۆربەی شوێنەکان.
- هەروەها لە ئێستادا دەتوانین کاڵا تەنها بە شێوەی کۆ (جملە) لە چین و دوبەیەوە داوا بکەین و بگوازینەوە بۆ عێراق.
- تێچووی گواستنە و گەیاندن و کاتی گەیاندنی خەمڵێنراو بە پێی کاڵا و شوێن دەگۆڕێت لە کاتی مامەڵە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
٣. گەڕانەوە و ئاڵوگۆڕ:
- بۆ ڕەزامەندی ئێوە! لەکاتی بوونی کێشە یان هەندێک حاڵەتی دیاریکراو بەشێکی زۆر لە کاڵاکانمان دەتوانرێت بگەڕێندرێنەوە یان ئاڵوگۆڕ بکرێن.
- کاڵاکان دەبێت بە کارتۆنی خۆیی و نەکراوە و لە دۆخی بەکارنەهێنراو و دووبارە فرۆشتنەوەدا بگەڕێندرێنەوە لەگەڵ پسوڵەی ئەسڵی لەگەڵدا بێت.
- بەپێی بەرهەمەکە و گەرەنتی، ڕەنگە ئێمە پاش پشکنینی شتە گەڕێنراوەکە، گەڕاندنەوەی تەواوی پارەکە، ئاڵوگۆڕکردن، یاخود کاڵاکە وەرنەگرینەوە.
- تکایە سەردانی لاپەڕەی تایبەتی بەرهەمەکە بکە یان پەیوەندی بە خزمەتگوزاری کڕیارەوە بکە بۆ زانیاری تایبەت بە گەرەنتی یان تێگەیشتن.
٤. گەرەنتیەکان:
- داپینکردنی گەرەنتی بەپێی بەرهەم دەگۆڕێت. تکایە بۆ زانیاری گەرەنتی سەردانی لاپەڕەی تایبەت بە بەرهەمەکە بکە.
٤. هەڵسوکەوتی بەکارهێنەر:
- تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان بە شێوەیەکی یاسایی و ڕێزدار، بە دوورکەوتنەوە لە هەر چالاکیەک کە بتوانێت خزمەتگوزارییەکەمان تێکبدات یان زیان بە کەسانی دیکە بگەیەنێت.
٦. ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریەتی:
- ئێمە هەوڵدەدەین زانیاری دروستی بەرهەمەکە بدەین، بەڵام ناتوانین گەرەنتی لە نەبوونی هیچ هەڵەیەک بکەین.
- ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر زیانێک کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان یان ئەو بەرهەمانەی کە کڕدراون.
٧. یاسای حوکمڕانی:
- ئەم مەرج و ڕێسایانە ملکەچی یاساکانی عێراقن و بەپێی یاساکانی عێراق بەڕێوەدەچن.
٨. گۆڕانکاری لە مەرج و ڕێساکان:
- ئێمە مافی دەستکاریکردنی ئەم مەرج و ڕێسایانەمان هەیە لە هەر کاتێکدا. بەردەوامبوونی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان دوای هەر گۆڕانکارییەکی لەو جۆرە، ڕەزامەندی تۆ بە مەرجە پێداچوونەوەکراوەکان وەردەگیرێت.
٩. پەیوەندیمان پێوە بکەن:
- ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە سەبارەت بەم مەرج و ڕێسایانە، تکایە درێغی مەکەن لە پەیوەندیکردن بە تیمی خزمەتگوزاری کڕیارەکانمانەوە