ئەگەر وەشانی بێبەرامبەری چات جی پی تی بەکاردەهێنیت، ڕەنگە کاتی بەرەوپێشچوونت بێت. ڕۆژی دووشەممە، کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای مۆدێلێکی نوێی پێشەنگی بزوێنەری بنەڕەتی خۆی بە ناوی (GPT-4o) نمایش کرد، لەگەڵ گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی ڕووکارەکەی.
چاتبۆتەکە شەپۆلێکی تەواو نوێی زیرەکی دەسکردیی نیشانداوە، کە بە دوو شێوە بەردەستە: وەشانی بێبەرامبەر، (ChatGPT 3.5)، و وەشانێک کە نرخی مانگانەی ٢٠ دۆلارە، (ChatGPT 4). بەو وەشانەی کە بە پارەیە، دەتوانیت دەستت بگات بە مۆدێلێکی گەورەی زمان کە لە رێگەیەوە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ داتایەکی زۆر زیاتردا بکات و وەڵامی بەهێز و ورد بۆ پرسیار و داواکاریەکانت دروست بکات..
GPT-4o بەکارهێنانی چات جی پی تی زیاتر گفتوگۆیی دەبن. (پیتی "ئۆ" لەکۆتایی GPT-4o کورتکراوەی "ئۆمنی"یە کە لە ئینگلیزیدا بە کەسێک دەوترێت هەموو شتێک بزانێت یان زانیاری لەسەر هەموو شتێک هەبێت.)
کاتێک چات جی پی تی لە تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ بۆ یەکەم جار دەرکەوت، شەپۆلێکی بەهێزی بەرهەمی زیرەکی دەستکرد و تاقیکاری دەستپێکرد کە تا ئێستاش بەرداوامە لە بەهێزبوون. کۆمپانیاکانی وەک (ئەنترۆپیک) و هەروەها کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا لەوانە (گووگڵ) و (مایکرۆسۆفت) چاتبۆتی تایبەت بەخۆیان بەرهەمهێنا کە کار بە زیرەکی دەستکردی بەرهەمهێنەر دەکەن و کۆمپانیاکانی وەک (ڕابێت) و (هیومەین) ئامێری نوێیان لەسەر تەکنەلۆژیاکە دروستکردووە.
هەواڵی GPT-4o ی ئۆپن ئەی ئای تەنها ڕۆژێک پێش ئەوەی گووگڵ میوانداری کۆنفرانسی ساڵانەی گەشەپێدەرانی I/O بکات، کە پێدەچێت زیرەکی دەستکرد بابەتێکی سەرەکی بێت کە بەستراوەتەوە بە چاتبۆتی Gemini و ئەزمموونی گەڕان بە زیرەکی دەستکرد. وە لە سەرەتای مانگی حوزەیران، چاوەڕوان دەکرێت کە کۆماپانیای ئەپڵ زۆر شت لەبارەی زیرەکی دەستکرد لە بۆنەی گەشەپێدەرەکانی خۆیدا پیشان بدات لە کۆنفرانسی، WWDC.
مۆدێلی نوێی GPT-4o
لمیرا موراتی، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیا لە کۆمپانیای (ئۆپن ئەی ئای) دەڵێت: وەشانی ئەمجارەی چات جی پی تی ئاستی هۆشمەندی GPT4 بۆ هەموو شتێک بەردەست دەبێت، تەنانەت ئە بەکارهێنەرانەی کە بەخۆڕایی چات جی پی تی بەکاردەهێنن،". ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا تایبەتمەندییەکان دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو بەکارهێنەرانەی پارەیان داوە پێنج هەندە توانایان زیاترە لەو بەکارهێنەرانەی خزمەتگوزارییەکە بێبەرامبەر بەکاردەهێنن..
GPT-4o دوو هێندە خێراترە و ٪٥٠ هەرزانترە لە GPT-4 Turbo کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە. (وەڵامی نوێی زیاتری لە چاو مۆبایلەکانی پێش خۆی دابین کرد و دەتوانێت لە پارچە دەقی گەورەتر تێبگات — و دروستی بکات.)
بە ٥٠ زمان بەردەست دەبێت و هەروەها دێتە سەر ئەی پی ئای بۆ ئەوەی گەشەپێدەران بتوانن بەکاری بهێنن لە بەرهەمەکانی خۆیاندا.
گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕووکاری نوێ
سەرەتای ئەمساڵ ئۆپن ئەی مەرجی ناو تۆمارکردنی بۆ ئەکاونتەکان لابرد. ڕۆژی دووشەممە، بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری ڕاگەیاند، کە مەبەست لێی ئەوەیە کە ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی زیاتر.
موراتی دەڵێت: "دەمانەوێت وای لێ بکەین بتوانن لە هەر شوێنێک بن بەکاریبهێنن". " ئاسانە، سادەیە، زۆر بە ئاسانی لە گەڵ کاروباری خۆتدا دەتوانی بیگونجێنیت ."
لە هەنگاوێکی دیکەدا بەرەو ئەوەی زیرەکی دەستکرد زیاتر بەردەست بکرێت، ئۆپن ئەی ئای ڕووکارێکی "تازەکراوە"ی ڕاگەیاند، کە توانای کارلێککردن لەگەڵ چات جی پی تی لەخۆ دەگرێت لەسەر ئاستی گفتوگۆی زیاتر، هەروەها توانای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ وەک خاڵی دەستپێک دەبێت.
موراتی دەڵێت: "دەزانین لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی ئەم مۆدێلانە، دەمانەوێت ئەزموونی کارلێککردن زیاتر سروشتی بێت". "ئەمە یەکەمجارە کە بەڕاستی هەنگاوێکی گەورە دەنێین بۆ پێشەوە کاتێک باس لە ئاسانکاری بەکارهێنان دەکرێت."
مارک چێن، بەرپرسی توێژینەوەی سنوورەکان لە ئۆپن ئەی ئای دەڵێت، بە تایبەتمەندی تازەی مۆدێلەکە لەکاتی قسەکردن دەتوانی قسە بە مۆدەلەک ببڕیت، پێویست ناکات چاوەڕێی وەڵام بکەیت و مۆدێلەکە خۆی هەستەکانت هەڵدەگرێت.
دەتوانیت بە دەستەواژەیەکی ئاشنا پەیوەندی بە چات جی پی تی بکەی هەر وەک گۆگڵ و سیری لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەتانیت بڵێی "سڵاو، چات جی پی تی."
بەکارهێنانی ڤیدیۆ و سکرین شۆت
ئێستا ڕێگاکانی بەکارهێنانی چات جی بی تی زۆر زیاترن یەکێکی تر لە بەکارهێنانەکان ڤیدیۆ لەخۆدەگرێت، کە دەتوانیت گرتەیەکی ڤیدیۆییی ڕاستەوخۆی پێبدەی، بڵێین، هاوکێشەیەکی بیرکاریت هەیە کە بۆت شیکار ناکرێت، دەتوانی داوای یارمەتی بکەیت بۆ چارەسەرکردنی. چات جی پی تی وەڵامەکەت پێدەدات -- یان یارمەتیت دەدات کە بە تەنیا کار لەسەری بکەیت.
هەروەها دەتوانیت سکرین شۆت و وێنە و بەڵگەنامە لەگەڵ دەق و وێنەدا هاوبەش بکەیت، هەروەها پرسیار لە چات جی پی تی بکەیت دەربارەی گفتوگۆکانی پێشوو، داوای زانیاری بکەیت لەکاتی گفتوگۆکردندا و شیکاری داتا پێشکەوتووەکان ئەنجام بدەیت بە بارکردنی هێڵکاری یان کۆد پێش پرسیارکردن.
ڕۆژی هەینی، ئۆپن ئەی تایبەتمەندی شیکاری داتا زیادەکانی ڕاگەیاند، لەوانە توانای بارکردنی فایلەکان لە گووگڵ درایڤ و مایکرۆسۆفت وەندرایڤ، هەروەها کارلێککردن لەگەڵ خشتەکان و هێڵکارییەکان بە دیمەنێکی نوێی فراوانکراو و ڕێکخستن و دابەزاندنی هێڵکارییەکان.
بەپێ دەنگۆکان ئەم تایبەتمەندیانە بەردەست دەبن لە چەند هەفتەی داهاتوو بۆ بەکارهێنەرانی ئاستی چوار.
پێش ئەم نوێکارییە، GPT-4 کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ دەرچوو، لە ڕێگەی بەشداریکردنی ChatGPT Plus بە ٢٠ دۆلار لە مانگێکدا بەردەست بوو. یەک تریلیۆن پارامێتەر، یان زانیاری بەکاردەهێنێت بۆ پرۆسێسکردنی پرسیارەکان. وەشانی کۆنتر بە ناوی GPT-3.5 بە خۆڕایی بەردەست بوو بە مەودایەکی بچووکتری کۆنتێکست کە ١٧٥ ملیار پارامێتەر بوو.
موراتی وتی: ئێمە زۆر گرنگی بە میحوەری داهاتووش دەدەین. "بۆیە بەم زووانە ئاگادارتان دەکەینەوە لەسەر پێشکەوتنەکانمان بەرەو شتێکی گەورەی داهاتوو."