• ترێندی ٢٥ سەدا ٢٥ لە داشکاندنی ئەمڕۆ  ئێستا بکڕە
  • داشکاندنە بێ ڕکابەرەکان - زیاتر بەدەست بهێنە لە ڕێگای کۆدی داشکانەکان
  • داشکانی سەدا ٥٠ وەربگرە لە ئامێرە نایابەکان  زانیاری زیاتر
سەبەتە 0
هیچ کاڵایەک لە سەبەتەدا نییە.

ئایا باشترە بەشێوەیەکی گشتی لە تەکنەلۆژیا شارەزا ببم یان ببمە پسپۆرێکی تایبەتمەند لە یەک بوای تەکنەلۆژیا؟

گرنگ نییە لە چ بوارێکدا کاردەکەیت، لە کۆتاییدا هەر دەبێت لایەنێک هەڵبژێریت: ئایا دەتەوێت بە گشتی لە زۆر شتی جیاوازدا شارەزاییت هەبێت (شارەزای گشتی)، یان لە شتێکی دیاریکراودا شارەزایی تەواوت هەبیت (پسپۆڕی تایبەتمەند)؟ نموونەیەکی سادە بۆ ئەم باسە لە بواری پزیشکیدا هەیە بۆ نموونە پزیشکی گشتی هەیە کە کار لەسەر هەموو جۆرە نەخۆشییەک دەکات و لە هەمان کاتدا پزیشکی پسپۆڕی تایبەتمەند هەیە کە کار لەسەر یەک نەخؤشی دیاریکراودا دەکات بەشێوەیەکی ورد. هەردوو هەڵبژاردنەکە دروستن، بەڵام بڕیاردان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ڕێڕەوی داهاتووی پیشەکەت دەبێت.

تەکنەلۆژیاش هاوشێوەیە و بە هەمان شێوە بڕیاردان ئاسان نییە و بوارەکە زۆر فراوانە، بوارەکانی وەک کۆمپیوتەری هەوری (کڵاود)، ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەر سیکیوریتی) و (AI) ژیری دەستکرد چەندان بواری وردی تر. ناتوانیت شارەزا بیت لە هەموو شتێک، بەڵام دەتوانیت لە زۆر بواردا تا ڕادەیەک بە شێوەیەکی گشتی شارەزا بیت.

شارەزایی گشتی لە تەکنەلۆژیا یان پسپۆڕی تایبەتمەند لە تەکنەلۆژیا: کامیان باشترینە؟

ئەگەر بەدوای وەڵامێکی ڕاستەوخۆدا دەگەڕێت کە پێت بڵێت "پسپۆڕ بوون هەمیشە باشترە"، من پێت دەڵێم خۆت ماندوو مەکە: شتی وا بوونی نییە. ڕەنگە شتی وات بەرچاوبکەوێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لە گەڕان بەناو ئینتەرنێتدا، بەڵام لێدوانێکی لەو جۆرە چەواشەکارانە و لە ڕادەبەدەر سادەیە. هیچ ڕێگایەکی پیشەیی نییە کە بۆ هەموو کەسێک وەک یەک بێت و گونجاو بێت بۆ هەموو کەسێک.

هەندێک کەس زۆر حەز دەکەن ببن بە پسپۆڕی ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سایبەر سیکیوریتی) و شارەزایی تەواو بەدەستبێنن لەو بوارەدا، هەندێکی تریش بە بوارێکی پڕ سترێسی دەزانن کە دەبێت بەردەوام ئاگاداری نوێترین زانیاری بیت لەو بوارەدا. لە لایەکی دیکەوە هەندێک کەس چێژ لەوە وەردەگرن کە تا ڕادەیەک لە هەموو شتێک شارەزاییان هەبێت لە دامەزراوەیەکی دیاریکراودا کاربکەن و سەر لە زۆربەی بابەتە تەکنەلۆژییەکان دەربکەن، ئەو کەسانە دەتوانن لە بەڕێوەبردندا لەو دامەزراوەیەدا سەرکەوتوو بن.

پێویستە بژاردەکان لەبەرچاو بگرێت و بیر لە هەڵژاردنێکی گونجاو بکەیتەوە. ئەم بابەتە یارمەتیت دەدات باشترین بڕیار بۆ خۆت بدەیت. بەڵام سەرەتا با بزانین بژاردەکان چین.

شارەزای گشتی تەکنەلۆژیا کێیە؟

چەمکێکی ئینگلیزی هەیە پێی دەوترێت (چەقۆی سوپای سویسڕی) بە کەسێک دەوترێت کە سەر لە هەموو شتێک دەربکات چونکە ئەم جۆرە چەقۆیە چەندین شت لەخۆ دەگرێت (چەقۆ، دەرنەفیس، نینۆکبڕ، کردنەوەی سەری قتوو…هتد). شارەزای گشتی تەکنەلۆژیاش کەسێکە کە تێگەیشتنێکی فراوانی هەیە لە چەندین بواری تەکنەلۆژیا و دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت لەو ڕۆڵانەی کە پێویستیان بە دیدێکی گشتگیر هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی تەکنەلۆژیا. وەک چەقۆی سوپای سویسرین لە جیهانی تەکنەلۆژیادا.

Generalist-Knife-ku  
 

سوودەکانی بوون بە شارەزایی گشتی تەکنەلۆژیا

گونجاندن: شارەزایی گشتیی هەمەلایەنەیە و دەتوانێت کار لەسەر چەندین جۆری پڕۆژە و ڕۆڵ بکات بەپێی پێویستی کارەکە. ئەمەش دۆزینەوەی شوێنێک لەناو بزنسێکدا ئاسانتر دەکات.

ڕوانگەی فراوان: شارەزایی گشتیی دەتوانێت وێنە گەورەکە ببیێت، تێبگا کە چۆن تەکنەلۆژیا جیاوازەکان پێکەوە کاردەکان و دەگونجێن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکان. ئەم سیفەتە لە زۆرێک لە ڕێکخراوەکاندا گرنگیەکی زۆری هەیە، بەتایبەتی کۆمپانیا گەورەکان کە لە چەند بەشی گەورە پێک دێن کە بەبێ بەبێ بوونی کەسی شارەزای گشتی دەکرێ بەشەکان لەیەکتر داببڕێن.

توانای گفتوگۆکردن: شارەزای گشتی دەتوانێ گفتوگۆی کاریگەرانە لەگەڵ پسپۆڕانی بوارە تەکنیکییە جیاوازەکاندا بکات، چونکە زانیاری کارکردنیان لەسەر تەکنەلۆژیای جۆراوجۆر هەیە.

ڕێگاکانی بەڕێوەبردن: لە ڕێکخراوە گەورەکاندا، تێگەیشتنێکی فراوان لە چەندین بواری تەکنەلۆژیا و دیدێکی گشتگیر گرنگە بۆ کارەکانی ڕۆژانە و کۆکردنەوەی تیمەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان. بە کورتی زۆرجار کەسانی شارەزای گشتیی وەک مادەی بەڕێوەبردن سەیر دەکرێن!

 

لایەنە نەرێنییەکانی بوون بە شارەزای گشتی تەکنەلۆژیا

نەبوونی شارەزایی وورد: شارەزای گشتی زانیاری فراوانی هەیە بەڵام شارەزایی ووردی نییە. ئەمەش توانای چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکان لە بوارە تایبەتەکانی تەکنەلۆژیادا سنووردار دەکات، و ناتوانێ جێگەی پسپۆڕانی ئەو بوارانە بگرێتەوە.

سەختی بەردەوام بوون: پێویستە شارەزایانی گشتیی بەردەوام فێربن و خۆیان بگونجێنن بۆ ئەوەی بەرداوام لە زانیاری نوێیان هەبێ، چەندین بوار هەیە کە بەردەوام لە نوێکاریدان. ئەگەر ئەو کەسانە هەمیشە لە ئاگاداری ئەو نوێکارییانە نەبن، دەکرێت لێهاتووییەکانیان بەسەربچن و لەگەڵ سەردەمی نوێ نەگونجێن.

هەلی کاری کەمتر: ئەگەر بتەوێت ببیتە شارەزایەکی گشتی بۆ کاری ڕۆژانەی تەکنەلۆژیا بێ ئەوەی بچیتە ناو بواری بەڕێوەبردنەوە، ڕەنگە دۆزینەوەی هەلی کاری تەکنەلۆژیا قورستر بێت. هەندێک لە خاوەنکارەکان پێیان باشە پسپۆڕان دابمەزرێنن کە شارەزایی ووردیان هەبێت لە بوارێکی تەکنەلۆژیای دیاریکراودا، نەک کەسێک کە کەمێک لە هەموو شتێک بزانێت.

نەبوونی متمانە: لە هەندێک بارودۆخدا، ڕەنگە شارەزایانی گشتی وەک پسپۆڕان کارەکانیان بە جددی وەرنەگیرێن، چونکە زانیارییان لە هەندێک بوارى تەکنەلۆژیادا ئەوەندە قووڵ نییە.

نەبوونی سەرنج: دەکرێ داوا لە شارەزایانی گشتی بکرێت کە بە یەکجار زۆر ئەرکی جیاواز جێبەجێ بکەن، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە کێشەیان بۆ دروست بێت بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بێت و نەتوانن بە سەرکەوتووی تەواوی بکەن.

 

ڕۆڵی شارەزایانی گشتی

لە ڕێکخراوە بچووکەکاندا، زۆرجار شارەزایانی تەکنەلۆژیا بەهۆی کەمی بودجەوە چەندین کاری جیاواز ئەنجام دەدەن. ئەمەش لەوانەیە شتێکی باش بێت بۆ ئەو کەسانەی کە چێژ لە هەمەجۆری وەردەگرن و دەیانەوێت ڕۆڵێکی بەرچاو لە کۆمپانیاکەدا بگێڕن. لەوانەیە کار لەسەر ئەرکەکانی وەک پەرەپێدانی وێب، بەڕێوەبردنی سێرڤەر، دامەزراندنی سیستەم و زۆر شتی تر بکەن.

لە ڕێکخراوە گەورەکاندا، شارەزایانی گشتی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی گشتی وەک سەرکردەی پڕۆژە، بەڕێوەبەری ئایتی، یان پسپۆڕی بەیەکەوە بەستنی بەشەکان کاردەکەن. شارەزایی فراوانیان لە تەکنەلۆژیا زۆرجار بە پێویستییەکی بنچینەیی لە بەڕێوەبردنی کارمەندان و بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕەچاو دەکرێت، چونکە زۆربەی کات پەیوەندیان هەیە لەگەڵ بەکارهێنەران و بەشە جیاوازەکانی ناو ڕێکخراوەکەدا.

 

چەند ناونیشانێکی کاری کە شارەزایانی گشتی دەکرێ وەک نازناو بەکاریبێن:

ستراتیژیکاری تەکنەلۆژیا: ستراتیژیەکانی تەکنەلۆژیا پەرەپێدەدات و جێبەجێی دەکات، گرنگی بە داهێنان و گەشەکردن دەدات.
تەلارسازی چارەسەرەکان: تەلارسازێکە کە دیزاین و چارەسەری بەشە تەکنەلۆژییەکان دەکات، بە زانیارییەکی فراوان بە گشتی لە چەندین بواری تەکنەلۆژیادا.
بەڕێوەبەری پڕۆژەی تەکنیکی: بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی تەکنەلۆژیا، هەماهەنگی تیمە تەکنیکییەکان دەکات بۆ دەرئەنجامە سەرکەوتووەکان.
شیکارکەری بازرگانی: کێشەکانی بازرگانی بە بەکارهێنانی چارەسەری تەکنەلۆژیا دەستنیشان دەکات و چارەسەری دەکات، لەگەڵ تێگەیشتنێکی بەرفراوان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا.
بەڕێوەبەری ئایتی: سەرپەرشتی کارەکانی ڕۆژانەی ژێرخانی تەکنەلۆژیای ڕێکخراوێک دەکات.
پیشەیی پاڵپشتی ئایتی: پشتگیرییەکی گشتگیری ئایتی بۆ ڕێکخراوێک دابین دەکات.

 

پسپۆڕی تایبەتمەندی تەکنەلۆژیا کێیە؟

Specialist-Drill-standard-ku  
 

پسپۆڕی تەکنەلۆژیا کەسێکە کە شارەزایی بەرفراوانی هەیە لە بوارێکی دیاریکراوی تەکنەلۆژیادا. ئەوان کەسی سەرەکین بۆ ئەو بابەتە، بەردەوام لە نوێترین هەواڵ و پێشکەوتنەکانی بوارە تایبەتمەندەکەیان ئاگادارن. دەتوانن ڕێنمایی و چارەسەری پسپۆڕی وورد پێشکەش بکەن کە ڕەنگە شارەزایانی گشتی نەتوانن پێشکەشی بکەن.

 

سوودەکانی بوون بە پسپۆڕی تەکنەلۆژیا

سەرنج لەسەر کاری خۆت: پسپۆڕان دەتوانن سەرنجیان لەسەر ئەو شتانە بێت کە خۆشیان دەوێت و ئارەزوویان لێی هەیە، پارە وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی کە زۆرترین چێژی لێ وەردەگرن.
زانیاری وورد: پسپۆڕان زانیارییەکی بەرفراوانیان هەیە لە بواری تەکنەلۆژیای تایبەت بە خۆیان، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات چارەسەری تایبەتمەند پێشکەش بکەن کە زۆرجار بێ هاوتایە.
خواستی زۆر: پسپۆڕان داواکاری زۆریان لەسەرە، بە تایبەت لە بوارەکانی وەک AI/ML، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و کۆمپیوتەری هەور (کڵاود). ئەم خواستە زۆرە پێویستی بە کێبڕکێی کەمترە لە کاتی چاوپێکەوتنی کاردا.
داهاتی بەرز بۆ ڕۆڵە نابەڕێوەبەرییەکان: ئەو پسپۆڕانەی کە کارامەییی وردیان هەیە و خواستیان لەسەرە دەتوانن مووچە و ئیمتیازی زیاتر بەدەست بهێنن بەبێ ئەوەی لە ڕۆڵی بەڕێوەبردندا بن. ئەم شارەزاییە ناوازەیەی کە هەیانە دەسەڵاتی موزایەدەی بەرچاویان پێدەبەخشێت لە دانوستانەکاندا.

 

لایەنە نەرێنیەکانی بوون بە پسپۆڕی تەکنەلۆژیا

سەرنجی تەسک: پسپۆڕان لە بوارە تایبەتەکەیاندا سەرکەوتوون بەڵام لەوانەیە کێشەیان لەگەڵ ئەو پڕۆژانە هەبێت کە پێویستیان بە زانیاری فراوانتر هەیە. بۆیە دەبێت بوارەکەیان زۆر خۆشبوێت، چونکە تەواوی کارەکانیان لەسەری دەبێت.

دەرفەتە سنووردارەکانی کارکردن: سەرەڕای خواستی زۆر، ڕەنگە پسپۆڕان ڕووبەڕووی بژاردەی سنوورداری پیشەیی ببنەوە. ئەگەر هیچ هەلێکی کار لە پسپۆڕییەکەیاندا بەردەست نەبێ، ئەوا ڕۆڵی هاوشێوەی کەمتر هەیە کە بتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و کاری تێدا بکەن بە بەراورد بە کەسێک کە کارامەیی فراوانتری هەیە.

مەترسی بەسەرچوون: تەکنەلۆژیا زۆر خێرا پێشدەکەوێت و مەترسی ئەوە هەیە ئەو بوارە تایبەتمەندەی ئێستا  هەیە بەسەر بچێت. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، لەوانەیە پسپۆڕان توانای بەدیلیان کەمتر بێت کە پشتی پێ ببەستن.

کێشە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە ناتەکنیکییەکان: کاتێک زانیاریت لەسەر بابەتێک زۆر قووڵە، کاریگەری لاوەکی ئەوەیە کە قورس دەبێت بۆ ئاسانکردنی بابەتەکان لە ئاستێکی بەرزدا بۆ ئەوانی تر، ئەمەش کێشە لە دروستبوونی هەماهەنگی دروست دەکەتات لەگەڵ لایەنەکانیتر.

کاری پەراوێزخراو: زۆر کات پسپۆڕان بە گۆشەگیری تەنها لەمەودای تایبەتی خۆیان کاردەکەن، کە ئەمەش توانای کۆمەڵایەتیبوون و هاوکاریکردنی کاریگەرانەیان لەگەڵ تیم و بەشەکانی تردا سنووردار دەکات.

 

چەند ناونیشانێکی کاری کە پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا دەکرێ وەک نازناو بەکاریبێن

بوارێکی بێشومار هەیە کە دەتوانرێت لە بواری تەکنەلۆژیادا تایبەتمەند بیت. لێرەدا چەند ڕۆڵێک دەخەینەڕوو کە زیاتر بەناوبانگن

پسپۆڕی ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سیبەر سیکیوریتی)

تەلارسازی هەوری بێ سێرڤەر

پسپۆڕی داتا

ئەندازیاری ژیری دەسکرد و ڕاهێنانی ئامێر

گەشەپێکەری وێب

گەشەپێدەری مۆبایل

ئەندازیاری پڕۆگرامساز

نووسەری تەکنیکی

دیزاینەری UI/UX (دیزاینەری ڕووکاری بەکارهێنەر/ئەزموونی بەکارهێنەر)

ئەندازیاری دڵنیایی کوالیتی (ئەندازیاری QA)
و چەندان نانیشانی تر و بەردەوام ناونیشانی کاری نوێش زیاد دەبێت لەگەڵ بەرەوپێشچوونی زیاتری تەکنەلۆژیا.

 

سیفەت و لێهاتوویی پێویست بۆ ئەوەی پسپۆڕی تەکنەلۆژیا بیت

ئەو سیفەتە و لێهاتووییە تایبەتانەی کە پێویستن، بەندە بەو بوارەی کە قسەی لەسەر دەکرێت. بۆ نموونە، پێویستە پسپۆڕی داتا زۆر حەز بە دۆزینەوەی نەخشەکان بکات، لە کاتێکدا ئەمە بۆ پسپۆڕێکی کڵاود ئەوەندە گرنگ نییە. بەڵام دوو سیفەتی بنەڕەتی پێویستن بۆ سەرکەوتن لە هەموو ڕۆڵە پسپۆڕەکاندا: خۆشەویستی فێربوون و خولیای بوارەکەت.

فێربوونی بەردەوام: بەردەوام ئاگاداربوونی نوێترین رەوت و کێشە و چارەسەرەکان لە مەودای هەڵبژێردراوی خۆتدا زۆر گرنگە. ئەم فێربوونە بەردەوامە ئەوەیە کە دەتکاتە "کەسی تایبەتمەند".

خولیای بوارەکەت: خولیای بوارەکەت زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەمیشە بە حەزەوە کارەکانت ئەنجام بدەیت و دووربیت لە بیرکردنەوە لە کاریتر، بە تایبەت کە تۆ بۆ داهاتوویەکی پێشبینیکراو بە ووردی بەشداری ئەم بوارە دەکەیت.

 

بژاردەی سێیەم: پیشەیی تەکنەلۆژیای شێوە پیتی تی T

A cartoon of a blow dryer  Description automatically generated

 

ئەی ئەگەر بمەوێت نە ببم بە پسپۆڕ نە شارەزای گشتی ؟ باشە، کشە نیە! رێبازێک هەیە کە باشترینەکانی هەردوو جیهان تێکەڵ دەکات: ئەویش بریتییە لە بوون بە پیشەگەرێکی تەکنەلۆژیای شێوەی پیتی T.

پسپۆڕی تەکنەلۆژیای شێوە پیتی T کێیە؟

شارەزایانی تەکنەلۆژیای شێوە T تێگەیشتنێکی فراوانیان هەیە لە چەندین بواری تەکنەلۆژیا (هێڵی ئاسۆیی سەرەوەی "T") و لە هەمان کاتدا شارەزایی ووردیان هەیە لە بوارێکی دیاریکراودا (هێڵی ستونی خوارەوەی "T"). ئەم پێکهاتە ناوازەیە وایان لێ دەکات کە بە شێوەیەکی کاریگەر هاوکاربن لە گشت بوارەکاندا لە هەمان کاتدا زانیاری ووردی تایبەتمەند لە بواری شارەزایی خۆیاندا دابین بکەن.

 

سوودەکانی بوون بە پسپۆڕی تەکنەلۆژیای شێوە T  

گشتگیربوون: شارەزایانی شێوەی T دەتوانن کار لەسەر چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر بکەن وەک شارەزایانی گشتی لە هەمان کاتدا تێڕوانینێکی پسپۆڕانە لە بوارە تایبەتمەندەکەیاندا پێشکەش بکەن.

کارامەیی هاوبەش: دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەندی لەگەڵ پیشەگەرەکانی تری تەکنەلۆژیا بببەستن لە گش بوارە جیاوازەکاندا، بەهۆی بنکەی زانیارییە فراوانەکانیانەوە.

داهێنان: بە تێگەیشتنێکی فراوان لە چارەسەری کێشەکانی تەکنەلۆژیا، شارەزایانی شێوەی T دەتوانن دەرفەتەکان بۆ داهێنان دەستنیشان بکەن چ لەناو پسپۆڕییەکەیان و چ لە گشت بوارە جیاوازەکاندا.

لایەنە نەرێنیەکانی بوون بە پیشەگەری تەکنەلۆژیای لە شێوەی T

چەند لایەنێکی نەرێنی کەم لەم بەشە هەیە کە بریتین لەمانە: 
ڕێکخستنی کات: وەک شارەزا گشتییەکان، پسپۆڕانی شێوەی T دەتوانن لە چەندین پڕۆژەدا بەشداربن لەبەرئەوەی دەتوانن گرنگی بە چەندین بواری جیاواز بدەن. بەڵام، ئەنجامدانی چەندکارێک لەیەک کاتدا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنجامدانی کارەکان هەیە چونکە ئەگەر وریا نەبن ڕەنگە نەتوانن لە هەمان کاتدا گرنگی تەواو بە چەند کارێک بدەن.

سەختی پاراستنی ئەزموون: لە کاتێکدا پسپۆڕی تایبەتمەند تەنیا پێویستی بەوە هەیە ئاگادری نوێکارییەکان بێت لە بوارە تایبەتەکەی خۆیدا، پسپۆڕی شێوە  T دەبێ جگە لەوەی کە بەردەوام ئاگاداری نوێکاریەکانی بواری خۆیان بن لە هەمان کاتدا دەبێ ئاگاداری زانیاری نوێ بن بەشێوەیەکی گشتی لە چەندین بواردا.

بۆچی هەموو پیشەگەرێکی تەکنەلۆژیا دەبێ پسپۆڕی شێوەی T بێت

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت، لە شتێک هەموو شتێک بزانە و لە هەموو شتێک شتێک بزانە، ئەمەش واتایکی جوانی هەیە کە واباشتر لە بوارێک شارەزایی تەواومان هەبێ و لە گشت بوارەکانی تریش کەمێک شارەزاییمان هەبێت.

هەندێک کێشەی پەیوەست بە بوون بە کەسێکی پسپۆڕی تایبەتمەند لەبری پسپۆڕی شێوەی T ئەوەیە کە دەتوانێت کارکردن لەگەڵیدا قورس بێت و بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادەڕۆیی لە پسپۆڕی بکات. بڕیاردان لەلایەن کەسی پسپۆڕی تەواو ڕەنگە مەترسی دروست بکات چونکە لەوانەیە ئەو بڕیارەی ئە دەیدات لە گۆشەیەکەوە زۆر تەواو بێت بەڵام کاتێک سەیری وێنە گەورەکە دەکەیت دەردەکەوێت بەڕاستی بڕیارێکی نادرووست بووە.

.بۆ نموونە گەشەپێدەرێکی پڕۆگرامت هەیە کە شارەزایە لە نووسینی کۆد بۆ بەرنامەکانی وێب. ئەگەر داوای لێ بکەیت ماڵپەڕێکی بازرگانی ئەلیکترۆنی تەواو دروست بکات، لەوانەیە تایبەتمەندی نایاب بۆ لیستی بەرهەمەکان و ڕووکاری بەکارهێنەر دروست بکات بەڵام لەوانەیە لایەنە گرنگەکانی وەک پرۆسێسی پارەدان، ئاسایش و بەڕێوەبردنی داتابەیس لەبەرچاو نەگرێت.

بەڵام ئەگەر گەشەپێدەرەکە تێگەیشتنێکی فراوانی هەبێت لە تەکنەلۆژیا جیاوازەکان (تەنانەت ئەگەر شارەزا نەبێت لە هەریەکەیان)، ئەوا دەتوانێت سایتێکی بازرگانی ئەلیکترۆنی گشتگیرتر و پارێزراوتر دروست بکات. هەروەها لەوانەیە شارەزایی هەبێت سەبارەت بە چارەسەرە بەردەستەکان بۆ دەروازەکانی پارەدان یان باشکردنی داتابەیس، ئەمەش دڵنیایی دەبەخشێت بەوەی کە پڕۆژەکە کارایە و تێچووی کەمترە

 

چۆن ببیتە پسپۆڕی شێوەی T

ئەگەر شارەزایەکی گشتیت:

ئەو بوارە پیشەییە دەستنیشان بکە کە زۆرترین ئارەزووت لێی هەیە .
بە بەدواداچوون بکە بۆ بڕوانامە و خول لەسەر ئاستی کارا و پسپۆڕ، بە قوڵی بچۆ ناو ئەو بوارەوە.
شوێن ئەو سایت و کەناڵانە بکەوە کە نوێترین هەواڵی تەکنەلۆژی بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی هەموو کات نوێترین زانیاریت هەبێت.

ئەگەر پسپۆڕی تایبەتمەندیت:

خول و بڕوانامەی ئاستی بنەڕەتی یان هاوبەش لە چەندین بواردا (ئاسایشی ئەلیکترۆنی، کڵاود، DevOps و هتد) وەربگرە.

ئەگەر تۆ هیچ کام لەم دووانە نیت:

هەردوو ڕێبازەکە تێکەڵ بکە: زانیارییەکانت لە بوارێکی دیاریکراودا قووڵ بکەرەوە لە هەمان کاتدا زانیاری فراوان و بنەڕەتی لە چەندین بواردا بەدەستبهێنە.

 


icon

خۆت تۆمارکە بۆ هەواڵنامە

خۆت تۆمار بکە بۆ ئەوەی نوێترین هەواڵەکانت پێ بگات!